Skip to the content

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە جێگری پارێزگاری دهۆک کرد

ئەمڕۆ ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، عبدالخالق بابیری بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە ماجید سەید ساڵح جێگری پارێزگاری دهۆک کرد.
لەو دیدارەدا، جێگری پارێزگاری دهۆک وێڕای  پیرۆزبایی کردن لە عبدالخالق بابیری، کە ئەرکی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی پێ سپێردراوە، بە گرنگیەوە باسیان لە پلان و بەرنامەکانی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی هەبوونی هێزێکی یەکگرتوو بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان.