Skip to the content

بەرپرسی بەشی سەربازی کونسوڵحانەی بەریتانیا سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-رۆژی ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، عمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت، پێشوازی لەکۆڵۆنێڵ تیم جێنگینز، ڕاوێژکاری بەرگری شانشینی یەکگرتوو و بەرپرسی بەشی سەربازی لە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی کرد. 

لە دیدارێکدا، کۆڵۆنێڵ تیم جێنگینز، کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی بە بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ تیم کیڤی وەک شوێنگرەوەی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ناساند.
 
بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێزانینی وەزارەتی پێشمەرگەی بە کۆڵۆنێڵ تیم جێنگینز، گەیاند و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی داهاتوودا بۆ خواست، هاوکات بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ تیم کیڤی، کرد و ئامادەیی وەزارەتیشی بۆ هەر هاوکارییەک دەربڕی لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوبەشیکردن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر.