Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان پێشوازیی لە لێپرسراوی تیمی ڕاوێژکاری هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ هانس ڤان دالین، لێپرسراوی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد،
کە مەبەستی سەردانەکەی ماڵئاوییکردن بوو لە جێگری سەرۆکی ئەرکان و ناساندنی کۆڵۆنێڵ دوێت، وەک لێپرسراوی تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان.

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاس و پێزانینی وەزارەتی پێشمەرگەی بە کۆڵۆنێڵ هانس ڤان دالین گەیاند و ستایشی ئەرک و ماندووبوونی ماوەی ڕابردووی کرد لە دروستکردنی فیرقەکان و هاوکاری و یارمەتییەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە؛ هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوو بۆ خواست، و داواشی کرد وەک چۆن لە ڕابردوودا هاوپەیمانان ڕۆڵی بەرچاویان هەبوو لە دروستکردنی فیرقەکان و مەشق و ڕاهێنانەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە هەمان شێوە لە داهاتووشدا ڕۆڵی زیاتریان هەبێت لە یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.