Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بنکەکانی هەماهەنگیی هاوبەش کرد

٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، کۆبوونەوەیەک لەبارەی بەرەوپێشبردنی ئیشوکارەکانی بنکەکانی هەماهەنگیی هاوبەش بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی ئەرکان بە گرنگییەوە تیشکی خستە سەر شێوەی کارکردنی بنکەکانی هەماهەنگیی هاوبەش لە کەرکوک و دیالە و مەخموور و ڕۆژاوای موسڵ بە تایبەت کردنەوەی ئەو بنکانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی بۆ ئاڵوگۆرکردنی زانیاریی هەواڵگری و کەمکردنەوەی جموجۆڵ و مەترسییەکانی داعش هەبووە، هاوکات سەرۆکی ئەرکان ڕاشیگەیاند: "هەبوونی بنکە هەماهەنگییەکان لەو ناوچانە دەورێکی گرنگی هەبوو لە هاوکاریکردن و گەیاندنی زانیارییەکان و هاوبەشیپێکردن لەنێوان پێشمەرگەی کوردستان وسوپای عێراقدا بۆ ڕێگریکردن لە مەترسییەکانی داعش و گرووپە تیرۆرستییەکان".

لە کۆتایی کۆبوونەوەکدا سەرۆکی ئەرکان دەستخۆشی لە بەڕێوبەرانی بنکەکانی هەماهەنگیی هاوبەش کرد و کارەکانیانی بە جێگەی ڕەزامەندی وەسف کرد و ڕایگەیاند "هەبوونی پێشمەرگە لەو ناوچانە دەستەبەری بەرقەرارکردنی ئاسایشی ناوچەکەیە" و هەماهەنگیشی لەگەڵ سوپای عێراقی لە ڕێگەی ئەو بنکانە بە هۆکارێک زانی بۆ زیاتر توندوتۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەکە.