Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازیی لە بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیوانی وەزارەت پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی هەنووکەییی هێزی پێشمەرگە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، هەردوو لا هاوڕا بوون لەسەر سوودوەرگرتن لە ئەزموون و توانای سەربازیی وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.