Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازیی لە فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک کرد

ڕۆژی سێشەمممە، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەییی هێزەکانی پشتیوانیی یەکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی خول و مەشق و ڕاهێنانە تایبەتەکانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک کرا؛ سەرۆکی ئەرکان خۆشحاڵیی خۆی پێشان دا کە توانا و ئاستی ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەرماندەکانی پشتیوانی لە ڕێگەی مەشقەکانیان بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر باش؛ ڕاشیگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە بە پێی بەرنامە و پلانی مەشقی ساڵانە، هەوڵ دەدات زۆرترین پێشمەرگە بەشداریی خولە جۆراوجۆرەکان بکەن".

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک تیشکی خستە سەر پلانی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانیان بۆ قۆناغی داهاتوو و ڕایگەیاند: "مەشق و ڕاهێنانی بەردەوام دەبێتە هۆکاری نوێبوونەوەی هێزەکانیان و ئاماژەشی بەوە دا پێشمەرگە ئامادەیە بۆ نوێگەری و کرانەوە بە ڕووی پێشکەوتنەکانی زانستی سەربازی، لەم پێناوەشدا بەردەوامی بە پرۆسەی مەشق و ڕاهێنانی هێزەکان دەدەن".