Skip to the content

فەرماندەی تازەی لیوای ٢١ی پیادە دەست بەکار بوو

لە بەردەوامیی ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە لە دیوانی وەزارەت و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێ، ڕۆژی٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بە ئامادەبوونی فەرماندەی لیوای ١٤ی پیادە، جێگری فیرقەی یەکی پیادە و جێگری بەڕێوبەری هەواڵگریی گشتی و جێگری بەڕێوبەری میرەی سەربازی، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕکردنی فەرماندەی لیوای ٢١ی پیادە بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوون، عەمید سالار مامەند وەیسی، لە شوێنی عەمید وریا هەینی، بوو بە فەرماندەی لیوای ٢١ی پیادە.