Skip to the content

فەرماندەی لیوای ١٨ی پیادە ئاڵوگۆڕ کرا

لە چوارچێوەی ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەت ئەنجام دەدرێن، رۆژی٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، لیوا بەشدار عبدوڵا، راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەرپرسی جموجۆڵی سەربازی وەزارەت و ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەت، لە رێوڕەسمێکدا فەرماندەی لیوای ١٨ی پیادە ئاڵوگۆڕ کرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، عەقید ساڵح فەتاح سلێمان، ناسراو بە (ساڵح زراری) وەک فەرماندەی نوێی لیوای ١٨ی پیادە دەست بەکار بوو.

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، لە وتەیەکدا سوپاسی فەرماندەی پێشووی لیوای ١٨ی پیادەی کرد، لەپای هەوڵ و ماندوو بوونەکانی لە ماوەی رابردوودا، وەک فەرماندەی لیوا خزمەتی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە.

هەروەها پیرۆزبایی لە فەرماندەی نوێی لیواکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی وەک فەرماندەی لیوا و ئامادەیی خۆشی دەربڕی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەپێناو سەرکەوتنی کار و ئەرکەکانی.

لە وتەیەکدا عەقید ساڵح زراری، سوپاسی ئامادەبووان و فەرماندەی پێشوی لیواکەی کرد و بەڵێنی دا، کە هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ سەرخستن و بەرەو پێشبردنی ئەرکەکان خزمەت کردن لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا.