Skip to the content

فەرماندەی نوێی لیوای ١ی پیادە و ڕاگری نوێی کۆلێژی ئەرکان دەسبەکار بوون

لە چوارچێوەی ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە دیوانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەت ئەنجام دەدرێن، ڕۆژی ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەرپرسی میحوەری ٤ی کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە و ژمارەیەک ئەفسەری هێزەکانی پێشمەرگە، فەرماندەی لیوای ١ی پیادە ئاڵوگۆڕ کرا و ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان و چەند ئەفسەرێکی باڵای پێشمەرگە، ڕاگری کۆلێژی ئەرکان ئاڵوگۆڕ کرا.

لە ڕێورەسمێکدا، عەمید تالیب فاروق، وەک فەرماندەی نوێی لیوای ١ی پیادە لە جێگای عەمید روکن رێبوار عەلی، دەستبەکار بوو و عەمید روکن رێبوار عەلی، وەک ڕاگری کۆلێژی ئەرکان لە جێگای لیوا روکن سالار ئیبڕاهیم دەستبەکار بوو.