Skip to the content

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک پێشوازیی لە فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا کرد

ڕۆژی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ سلڤادۆری ستیڤانی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا، گفتوگۆ سەبارەت بە هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووی لۆجستی و ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنانەوە کرا.

فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانانی کرد و بە کارێکی گرنگ و پڕبایەخی زانی.

فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردەوە.