كونسوڵی ئیتالیا لە هەرێم سەردانی بنكەی مەشقی پیادەی دهۆكی کرد
رۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، كونسوڵی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی ئیتالیا لە هەرێمی كوردستان سەردانی بنكەی مەشقی پیادەی دهۆكیان كرد و لەلایەن فەرماندە و جێگری فەرماندەی بنكە و ئەفسەرانی بنكەكەوە پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێکدا فەرماندەی بنكەی مەشقی پیادەی دهۆک، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکە دەربڕی و سوپاسی هێزەكانی ئیتالیا کرد، لەپای پێشكەشكردنی ئەو هاوکاری و هەماهەنگییە سەربازیانەی هێزەکانی ئیتالیا پێشكەش بە هێزەکانی پێشمەرگەی دەكەن، لەڕووی مەشق و راوێژکارییەوە.

لای خۆیەوە كونسوڵی ئیتالیا بەڵێنی دا، کە پشتیوانی و هاوکارییەکانی ئیتالیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، لەپێناو بەهێزكردنی توانا سەربازییەكانی پێشمەرگە، سوپاسی هێزەکانی پێشمەرگەشی کرد دژی، لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تێکشکاندنیان.
ئیتالیا وەك یەكێك لە وڵاتانی ناو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رۆڵی هەبوو، لە پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ پێشمەرگە و لە ئێستاشدا لە مەشق و راهێنانی کردن بە هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە.