Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک خولی پێشکەوتووی فەوجی ٢ی لیوای ١٧ی پیادە کۆتاییهات

لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی مەشقی، بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، ڕۆژی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک، خولی مەشق و ڕاهێنانی پێشکەوتووی فەوجی ٢ی لیوای ١٧ی پیادە کۆتاییهات.

لە خولەکەدا، ٢٧٢ ئەفسەر و کارمەند و پێشمەرگەی فەوجی ٢ی لیوای ١٧ی پیادە بەشداربوون و خولەکە بۆماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو.
بەشداربووانی خولەکە مەشق و ڕاهینانی جەستەییان پێکرا و بەشێوەی پڕاکتیکی و تیۆری، لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک وانەکانیان لەبارەی زانستی سەربازی سەردەمیانە پێ وترانەوە.