Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتایی بە خولێکی بنەڕەتی هات

لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، رۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک، کۆتایی بە خولێکی بنەڕەتی هات.

خولەکە بۆ سریەی کۆماندۆی لیوای ٢٢ی پیادە بوو، تیایدا ٩٥ پێشمەرگە و کارمەند بەشداربوون، بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو. لە خولەکەدا، مەشق و راهێنانی چڕی جەستەیی و پڕاکتیکی و تیۆری بە بەشداربووان کرا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانا جەستەیی و ئاشنا کردنیان بە زانستە سەربازییە سەردەمییەکان.