Skip to the content

لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی کۆتایی بەچەند خولێکی جیاواز هات

بە سەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، لە فێرگەی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوبەری فێرگە، ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان و ئەفسەرانی فێرگەی مەشق، ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی چەند خولێکی جیاوازی مەشق و ڕاهینانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

خولەکان بریتی بوون لە خولی شەڕی ناوشار، خولی دانانی بازگە، خولی چۆنییەتی خوێندنەوەی نەخشە، خولی فریاگوزاری سەرەتایی، کە تیایدا ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای سێی پیادەی وەزارەت و فەرماندەیی زێرەڤانی بەشداربوون.

لەم خولانەدا بەشداربووان بۆ ماوەی دوو هەفتە بە شێوەی زانستی و سەربازیی سەردەمیانە، مەشق و ڕاهێنانیان پێکرا و ئاشنا دەکرێن بەشێوازی شەڕی ناوشار و دانانی بازگەی کاتی و ئەنجام دانی فریاگوزاری سەرەتایی و چۆنیەتی خوێندنەوەی نەخشە.