لە لیوای ١١ ی پیادە سیمیناری "یاسای ناکۆکیی چەکداری" بەڕێوە چوو
لە درێژەی کار و چالاکییە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە و کۆمیتەی خاچی سووری نێونەتەوەیی، ڕۆژی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، له باره‌گای لیوای ١١ ی پیاده، به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هۆشیاریی نیشتمانی، تیمی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە کوردستان، سیمینارێك له ژێر ناونیشانی "یاسای ناکۆکیی چەکداری" بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی به‌شی هۆشیاریی نیشتمانیی لیوای ١١ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.
فەرماندەی لیوای ١١ ی پیادە، پێشوازیی له تیمی خاچی سوور كرد، كه پێک هاتبوون لە لوقمان رەشید حەمید، ڕاوێژکاری ئەمنیی سەربازی و سامان تارق، بەرپرسی سۆراخ لە ڕێکخراوەکە و بەرهەم تاهیر مه‌حموود، لە بەشی ڕاگەیاندنی کۆمیتەی نێونەتەوییی خاچی سوور.
لە لایەن تیمی خاچی سوورەوە، لە چەند وانە و تەوەرێکدا، یاسا و بنەما سەرەکییەکانی یاسای ناکۆکیی چەکدارییان بۆ بەشداربووانی سمینارەکە ڕوون كرده‌وه، تیایدا بە وردی زانیاری و شرۆڤەی پێویستیان لەوبارەیەوە خستە ڕوو.
لە به‌شی كۆتاییی سمینارەکەدا، به‌شداربووان بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه، چەندین پرسیار و سه‌رنجیان خسته ڕوو و له لایه‌ن تیمی خاچی سوور وەڵام درانه‌وه و گفتوگۆی زیاتریان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كرد.
سیمیناری یاسای ناکۆکیی چەکداری، به‌رنامه و چالاكییه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییی خاچی سووره و تا ئێستا سمیناره‌كه له بەشێکی زۆری لیواکانی پیاده‌ی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌نجام دراوه؛ تا سه‌رجه‌م لیوا و یه‌كه‌كانی سه‌ر به وهزارەتیش ده‌گرێته‌وه، بەردەوام دەبێت.