لە لیوای ١١ی پیادە چالاکیی شاخەوانی بەڕێوە چوو
بە مەبەستی پەرەدان بە توانا جەستەییەکانی پێشمەرگەکان، ئەمڕۆ ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لیوای ١١ی پیادە، چالاکیی شاخەوانی بۆ سریەی کۆماندۆ و سریەی بارەگای لیوا بەڕێوە برد.
شایانی باسە، لیوای ١١ی پیادە لە لایەن ئەفسەرانی لیواکەوە، ڕۆژانە وەرزش و ڕاهێنانی جەستەیی و ڕاهێنانی بەیانیان، لە بارەگای لیوا پێ دەکرێت.