Skip to the content

لە لیوای ١٤ی پیادە سیمینارێکی تایبەت بە ژینگەپارێزی بەڕێوە چوو.

ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی رەزاق عەزیز، بەرپرسی فەرمانگەی هۆشیاریی نیشتیمانی و ڕاگەیاندنی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و ئامادەبوونی ئەفسەرانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و بەشێک لە ئەفسەرانی لیواکانی ١٤ و ١٨ی پیادە، سیمینارێک لەبارەی ژینگەپارێزی بەڕێوە چوو.

لە سیمینارەکەدا باس لە شێوازی ژینگەپارێزی و پاراستنی ژینگە کرا و چەند زانیارییەک لەوبارەیەوە خرایە ڕوو، بە گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتەکانی ژینگەپارێزی، لە لایەن بەشداربووانی سیمینارەکە، بابەتەکە دەوڵەمەندتر کرا.