Skip to the content

لە میرەی گشتی چەند خولێکی جیاواز کۆتاییان هات

رۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی، تیمی هێزەکانی هاوپەیمانان، رێوڕەسمی کۆتایی چەند خولێکی جیاواز بەڕێوەچوو.
 
خولی یەکەم بریتی بوو لە خولی مەشق و راهێنان لەسەر چەکی نیشانەشکێن (قەناس)، بە سەرپەرشتی  تیمی مەشق و راهێنانی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کە تیایدا ٢٤ پێشمەرگە بەشداربوون لە سەرجەم لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بوو.

خولی دووەم، خولی فیتەری بوو بۆ چاککردنەوە و بەردەوامی دان بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان، کە ٦ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی بەشداربوون و ماوەی چوار هەفتەی خایاند.
 هەروەها خولی سێیەم تایبەت بوو بە چەند جۆرێکی چەک، کە چەند پێشمەرگەیەکی لیواکانی ٦ و ٧ی پیادەی وەزارەت بەشدار بوون و بۆماوەی چوار هەفتە بەردەوام بوو، کۆتا خول تایبەت بوو بە شێوازی ناسینەوە و هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنی، ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای ١٥ی پیادە تیایدا بەشداربوون و ماوەی چوار هەفتە بەردەوام بوو.

خولەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم، بە سەرپەرشتی تیمی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی ئەمریکا و پاڵپشتی کۆمپانیای (DBB)ی ئەمریکی بۆ خول و راهێنان و مەشقە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بوو.