لە چیای سەفین پێشمەرگەکانی ٢٨ یەکە و بەڕێوبەرایەتیی وەزارەت شاخەوانییان کرد
![](/media/20512/4e54f4b4-e034-4b3e-a0dc-2d0e2da6548f.jpeg?center=0.41533546325878595,0.4884318766066838&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133312922920000000)
بە ئامانجی بەرزکردنەوە و گەشەپێدانی توانای جەستەییی هێزی پێشمەرگە، ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی عەمید ئەحمەد غازی، بەڕێوهبەری وەرزش و یارییەکان و عەمید ئەنوەر، جێگری بەڕێوهبەر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوهبەرایەتییەکە، پێشبڕکێی شاخەوانی لە چیای سەفین بۆ ٢٨ یەکە و بنکەی مەشق و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوە چوو.
لەم چالاکییەدا ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی یەکە و لیواکانی پیادە و بنکەکانی مەشق بە درێژاییی ٥ کیلۆمەتر بەسەر چیای سەفیندا هەڵ زنان و پیادەڕەوییان کرد؛ لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر سەرکەوتووەکاندا دابەش کرا.