Skip to the content

پێداچوونەوە بە وەرگرتنی قوتابیان لە کۆلێژەکانی زاخۆ و قەڵاچوالان دەکرێت

رۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی لیوا حافز، ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان، لیوا نەزیر عاسم گۆران، راگری کۆلێژی سەربازی ٢ی زاخۆ، لیوا سەلاح زاهیر راگری کۆلێژی سەربازی ٣ی قەڵاچوالان، عەمید حەسەن مەحموود، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و جێگری بەڕێوەبەری مەشقی وەزارەت، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەرگرتی قوتابیان لە کۆلێژەکانی سەربازی ٢ی زاخۆ و ٣ی قەڵاچوالان بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی رێنمایی و مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابیان لە خولی ٢٩ی کۆلێژی سەربازی زاخۆ و خولی ٥ی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان کرا.
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پیداچوونەوە، بە رێنمایی و مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابیان لە هەردووک کۆلێژەکە کرا، لە بوارەکانی تەمەن و بڕوانامە و تەندروستی و کێش و باڵاوە.