ژمارەیەك مین و تەقەمەنیی دەستبەسەرداگیراوی داعش لەناو بران
دوای ئەوەی لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکانی ماوەی ڕابردوودا، توانرابوو دەست بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی یەدەگی داعشدا بگیرێت، ئەمڕۆ ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، لە ناحیەی نەوجول، لیوای ١٦ی پیادە بە هاوکاریی تیمی ئەندازیاریی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی دوو، هەستان بە لەناوبردنی ژمارەیەك بۆمب و گوللەهاوەن.
هەڵمەتی پاکسازی و بنکۆڵکردن و سڕینەوەى پاشماوەى ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان و بەردەوام هەڵمەتی لەو جۆرە بەڕێوە دەچێت.