Skip to the content

کۆبوونەوەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بودجەی وەزارەت بەڕێوە چوو

ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتیی لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆبوونەوەی لیژنەی پلان و پڕۆگرامی دارایی و بودجەی وەزارەت بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەڕێوەبەری میلاک و پلاندانان و جێگری بەڕێوەبەری داراییی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەک لە گەورەئەفسەرانی وەزارەت و کۆڵۆنێڵ جیم هەنتەر، بەرپرسی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی بودجەی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە و پرسە داراییەکان کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەدا چەندین سەرنج و پێشنیار لەبارەی ئەو بابەتە خرایە ڕوو، جەخت لە هەماهەنگیی نێوان فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە سەربازییەکان کرایەوە.