Skip to the content

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲٦ی ئاداری ٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کارەباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆلۆنێڵ سۆریا، بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەتەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی فیرقەی  یەک و دووی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی قۆناغەکانی، لەپێناو رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
هەروەها جەخت لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە نێوان وەزارەتی کاروباری پێشەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە نێوانیشیاندا یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزاەرتی بەرگری ئەمریکا، کە لەماوەی رابردوو لەنێوان هەردوولا واژوو کرابوو.