Skip to the content

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە سەرۆکی تیمی راوێژکارانی سوپای هۆڵەندا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، رۆژی ۱۳ی ئاداری ۲٠۲۳، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە كۆڵۆنێڵ هانس، سەرۆکی تیمی ڕاوێژکارانی سوپای هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا ئەمینداری گشتی ڕۆڵی سوپای هۆڵەندا و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرز نرخاند لە هاوکاری هێزی پێشمەرگە و پێشکەشکردنی کۆمەک وهاوکارییەکانیان.
هاوکات سوپاسی كۆڵۆنێڵ هانس و تیمەکەی کرد کە لەماوەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان ئەرکەکانییان جێبەجێ کردوە و هەر بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ماوەی کارکردنی، دیاری وەزارەتی پێشمەرگەی پێبەخشی.
پاشان بەخێرهاتنی كۆڵۆنێڵ (كیس)ی کرد، کە وەک سەرۆکی تازەی تیمی ڕاوێژکارانی سوپای هۆڵەندا دەستبەکار بووە، هیوای خواست پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە زیاتر بەرەوپێش بچێت و هۆڵەندا و وڵاتانی هاوپەیمانان بەردەوامبن لە هەماهەنگیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.