جێگری سەرۆکی هەرێم و ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازییان لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی ئیتالیا کرد
![](/media/19061/b43a63ee-c683-4d8e-88f5-b04f6988d4c4.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133242952790000000)
ڕۆژى ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٣، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم، بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی حەفتا و لیوا روکن عومەر ساڵح حەسەن، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی٧٠، پێشوازییان لە ماڕشاڵ فرانسیسکۆ پاولۆ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئیتالیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا ئاماژە بە پەیوەندییەکانی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا و تیشک خرایە سەر بەردەوامبوونی ئەرکەکانیان لە هەرێمی کوردستان، لەنێویشیاندا سوپای ئیتاڵیا، بەتایبەتی لە ڕاوێژپێدان بە هێزی پێشمەرگە و مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتیکردنیان لەڕووی لۆجستییەوە.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستیی هاوکاریی زیاتری هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان کرایەوە، ئەوەش لەپێناو سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی ژێرخانی سەربازی و دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستاندا.