Skip to the content

شاندی فیدڕاسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد

 رۆژی دووشەممە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣، عبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی فیدراسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسی بە سەرۆکایەتی فیلیپ دولارب، سکرتێری گشتی فیدراسیۆن و ئەندامیێتی سیناتۆر لوی دوڤێرنۆ، جەنگاوەری دێرین و پسپۆر لە ڕۆشنبیری پەیوەندییە باڵاکان، ژەنەڕاڵ تینۆدۆر ئارفارا، ئەفسەری باڵا و پسپۆر لە بوارەکانی ئاسایش کرد. 
 
لەدیدارێکدا، تاوتوێی دۆخی سیاسی و سەربازی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات باس لە پێشخستنی پەیوەندییەکان و دروستکردنی پردی کلتووری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و فیدراسیۆنی نیشتیمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا کرا.
عبدولخالق بابیری، ڕۆڵی فەرەنسای لە بواری سیاسی و سەربازی و کلتووری لە هه‌رێمی كوردستان به‌ گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكردو گوتی: ''گه‌لی كوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی دێرین و مێژووییان لەگەڵ وڵاتی فەرەنسا هه‌یه‌ و خوازیارین ئه‌و په‌یوه‌ندییانە باشتر و فراوانتر بکرێن.''
 
لەلای خۆیانەوە شاندی فیدڕاسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا، بەگرنگییەوە باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرد و روونیانکردەوە کە ئامانجیان لە سەردانەکە دروستکردنی پردی کلتوورییە لە نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و فیدڕاسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا، ئەوەش بەئامانجی گەشەپێدان و پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەتەواوی بوارەکاندا.