لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی ١ کۆتایی بە خولێکی ئەندازەیی هات
![](/media/18861/ea09c76d-af6d-48b4-8f0a-9320cd5cb359.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133230335900000000)
لە چوارچێوەی پلانی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانای هێزی پێشمەرگە خولێکی مەشق و ڕاهێنان لە ژێر ناونیشانی (لێکوڵینەوە لە تەقینەوە) بۆ ئەفسەرانی کەتیبەی ئەندازەیB سەربازی سەر بە فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی ١ کرایەوە.
خولەکە لەژێر فەرمانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی ١، رۆژی ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، دەستی پێکرد و رۆژی ٩ی ئاداری ٢٠٢٣، کۆتایی هات کە تیایدا ٨ ئەفسەر بۆ ماوەی (٤) تیایدا بەشدارییان کرد و مەشق و راهێنانیان لەسەر چەک و تەقەمەنییەکان و پاشماوەکانی جەنگ کرد.