Skip to the content

کۆنفرانسێکی تایبەت بە پاراستنی گەياندنی هاوكاری مرۆیی لە شەڕەکان بەرێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە ئامادەبوونی لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی ٦ تا ۸ی ئاداری۲٠۲۳، کۆنفرانسێک بە ناونیشانی ( پاراستنی ژێرخانی مەدەنی و پاراستنی گەياندنی هاوكاری مرۆیی لە شەڕە چەکدارییەکان) لە جنێفی پایتەختی سویسڕا بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسەکە لەلایەن ڕێکخراوی جنێفا کۆڵ ڕێکخرابوو کە ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی و سیاسی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ئامادەیبوون.

ئامانج لە کۆنفرانسەکە پتەوکردنی گفتوگۆی بەردەوام و چەسپاندنی ڕێبازێکی هاوبەش لەسەر ئاستی ناوچەیی و بەرەو پێشبردنی پرسی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەهێزکردنی گفتوگۆ لە نێوان هێزە چەکدارە دەسەڵاتدارەکان بوو لە ناوچەی ململانێ لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری تەندروستی و پەروەردە و گرنگیدان بە دامەزراوە ئاوییەکان.

هەروەها دەرکردنی ڕاسپاردە و بەیاننامەی تایبەت بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ هاووڵاتیانی مەدەنیی و پتەوکردنی پاراستنی ژێرخانی مەدەنی.