Skip to the content

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی بەشی سەربازی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی ٣٠ی ئاداری ٢٠٢۳، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تیم جێنگینز، بەرپرسی بەشی سەربازی لە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لەدیدارێکدا کە لیوا نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان ئامادەیبوو، جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندی بەردەوام لە نێوان وڵاتانی هاوپەیمان و هێزەکانی پێشمەرگە کرایەوە.

لە دیدارەکەدا باس لە بەرنامە و کاری داهاتووی تیمی ڕاوێژکارانی سەربازی ئەو وڵاتە کرا، بۆ بەردەوامبوون لە هەماهەنگی کردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەتایبەتی، لەپرسی چاکسازی و راوێژپێدان بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان.