ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
![](/media/19073/d6a9b3a2-3033-4bdd-88c7-5ca41431feea.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133243705090000000)
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۲٦ی ئاداری ٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کارەباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆلۆنێڵ سۆریا، بەرپرسی تیمی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەتەواوکردنی رێکارەکانی پێکهێنانی فیرقەی یەک و دووی پێشمەرگە و جێبەجێکردنی قۆناغەکانی، لەپێناو رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
هەروەها جەخت لە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە نێوان وەزارەتی کاروباری پێشەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە، لە نێوانیشیاندا یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزاەرتی بەرگری ئەمریکا، کە لەماوەی رابردوو لەنێوان هەردوولا واژوو کرابوو.