Skip to the content

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ۲۷ی ئاداری ۲٠۲۳، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە كۆڵۆنێڵ مارك دیمیشێڵ، فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ لەهەرێمی کوردستان کرد.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، بەتایبەتی هێزەکانی ئەڵمانیای فیدراڵ کرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەرلەو دیدارەدا بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، ئەمینداری گشتی دیاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی بەخشییە کۆڵنێڵ مارک دیمیشیڵ و سوپاسی کرد کە لەماوەی رابردوودا بەیەکەوە کاریان کردوە، هیوای خواست لە ئەرکی داهاتووییدا سەرکەوتوو بێت.