بەڕێوبەری چاکسازی پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد
![](/media/18984/viber_image_2023-03-15_22-56-06-328.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133234203830000000)
ڕۆژى چوارشەممە، ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣، عەمید نەبەز سەڵاح سدیق، بەڕێوبەری چاکسازی، پێشوازی لە ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد کە پێکهاتبوون لە کۆڵۆنێڵ هانس ڤرۆیف و کۆڵۆنێڵ کیس مارسێلیس.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی ئامادەی بوون، کۆڵۆنێڵ هانس، کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ڕاگەیاند و کۆڵۆنێل کیس مارسێلیسی، وەک جێگرەوەی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی لە هەرێم بە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی ناساند.
عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح، بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ کیس مارسێلیسی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. لە هەمان کاتدا سوپاس وپێزانینی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی بە کۆڵۆنێڵ هانس ڕاگەیاند و سوپاسی ڕۆڵ و ئەرکی کردن کە لە ماوەی کارکردنیدا لە وەزارەتی پێشمەرگە شانبەشانی تیمی پڕۆژەکانی چاکسازی بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی و ڕاوێژی پێویست بە تیمەکان کاری کردووە. ئەمە وێڕای سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی چەند پڕۆژەیەک کە پاڵپشتی دەکرێن لەلایەن هۆڵەندا، وەک پڕۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە و پڕۆژەی تەجنید و هەوڵەکانی وڵاتی هۆڵەندا بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی ۷٠ و ۸٠ لەژێر چەتری وەزارەت. هاوکات هەماهەنگییان لە ڕاوێژی پێویست بۆ دروستکردنی سیستەمی فیرقە لە وەزارەتدا.