Skip to the content

سیمینارێکی تایبەت بە ناکۆکی یاسای چەکداری بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی، رۆژی ١٥ی ئاداری ٢٠٢٣، لە بارەگای لیوای ٩ی پیادە، ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی ناکۆکی یاسای چەکداری بۆ بەشی هۆشیاری لیواکانی ٩ و ١٦ی پیادە بەڕێوەبرد.

سیمینارەکە لەلایەن هەریەک لە وشیار محمد، بەرپرسی لقی سلێمانی خاچی سووری نێودەوڵەتی و لوقمان ڕەشید، ڕاوێژکاری سەربازی ڕێکخراوەکە، چەند وانەیەکیان لەبارەی یاسا مرۆییە بەرکارەکان لە کاتی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکان پێشکەش کران.

لە سیمینارەکەدا، لەلایەن بەشداربووانەوە چەند سەرنج و پرسیار خرانەڕوو، هەروەها لەنێوان هەردوولادا گفتوگۆیەکی چڕ و ورد کرا لەبارەی ئەو یاسایانە لەکاتی ڕوودانی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکاندا.