Skip to the content

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-رۆژی دووشەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد.

لە دیدارێکدا، باس لە هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای ئەمریکا کرا و ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە باشترکردنی پەیوەندییەکان بەرز نرخێنرا.

سەرۆکی ئەرکان سوپاسی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ئەمریکا کرد، کە بەردەوام لە خەمی پڕۆسەی رێکخستن و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و باشتر کردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دایە.

تاوتوێ کردنی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە، تەوەرێکی تری گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ئەرکان و شاندی میوان بوو و هەردوولا جەختیان لە جێبەجێ کردنی خاڵەکانی رێکەوتننامەکە کردەوە.