شاندی فیدڕاسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد
![](/media/18924/1912a8af-66d6-4c07-9253-5edb58ae6754.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133232583960000000)
رۆژی دووشەممە ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣، عبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی فیدراسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسی بە سەرۆکایەتی فیلیپ دولارب، سکرتێری گشتی فیدراسیۆن و ئەندامیێتی سیناتۆر لوی دوڤێرنۆ، جەنگاوەری دێرین و پسپۆر لە ڕۆشنبیری پەیوەندییە باڵاکان، ژەنەڕاڵ تینۆدۆر ئارفارا، ئەفسەری باڵا و پسپۆر لە بوارەکانی ئاسایش کرد.
لەدیدارێکدا، تاوتوێی دۆخی سیاسی و سەربازی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات باس لە پێشخستنی پەیوەندییەکان و دروستکردنی پردی کلتووری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و فیدراسیۆنی نیشتیمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا کرا.
عبدولخالق بابیری، ڕۆڵی فەرەنسای لە بواری سیاسی و سەربازی و کلتووری لە ههرێمی كوردستان به گرنگ و پڕبایهخ وهسفكردو گوتی: ''گهلی كوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی دێرین و مێژووییان لەگەڵ وڵاتی فەرەنسا ههیه و خوازیارین ئهو پهیوهندییانە باشتر و فراوانتر بکرێن.''
لەلای خۆیانەوە شاندی فیدڕاسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا، بەگرنگییەوە باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرد و روونیانکردەوە کە ئامانجیان لە سەردانەکە دروستکردنی پردی کلتوورییە لە نێوان وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و فیدڕاسیۆنی نیشتمانی جەنگاوەرانی دێرینی فەرەنسا، ئەوەش بەئامانجی گەشەپێدان و پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەتەواوی بوارەکاندا.