Skip to the content

شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسی تیمی هاریکاری ئاسایش لەکونسوڵخانەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ٢٨ی ئاداری ۲٠۲۳، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی پێشوازیان لەکۆڵۆنێڵ سۆریا بەرپرسی راوێژکارانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ سانبۆڕن، بەرپرسی تیمی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لەدیدارێکدا کە تیمێکی هاوبەشی هاوپەیمانان و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان و ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان و نوێنەری هێزەکانی (٨٠،٧٠)ی هێزی پێشمەرگە و بەڕێوبەری ژمێریاری وەزارەت ئامادەیبوون، تاوتوێی هەنگاوەکانی رابردووی وەزارەت لە پرسی پێکهێنان و دەست بەکاربوونی هەردوو فرقەی (١و٢)ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا کە لەماوەی رابردوو بریاری لەسەر درا و زۆرینەی کارەکانیان لە ڕووی کارگێرییەوە بەکۆتا هاتووە و جەخت لەجێبەجێکردنی ڕێکاری نوێ کرا بۆ سەرخستنی ئەم پڕسە.

لەکۆتایی دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی بەردەوامیی پشتگیری ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەرێمی کوردستان و هاوکاری هەماهەنگیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە بەئامانجی پشتگیری کردن لە هەوڵەکانی وەزارەت لە پرسی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکان.