فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو
ڕۆژی ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٣، به بۆنه‌ی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، کۆڵۆنێڵ مارک دیمیشێل، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و له‌لایه‌ن فەریق ڕوکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لێ كرا.
لە دیدارێکدا کە عەمید ڕوکن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان و ڕاوێژکارانی سەربازیی سوپای ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، کۆڵۆنێڵ مارک، کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بە سەرۆکی ئەرکان ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ تۆماس نیکۆلای، وەکوو فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا ناساند.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەرکان سوپاس و پێزانینی وەزارەتی پێشمەرگەی بە کۆڵۆنێڵ مارک گەیاند و بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ تۆماس نیکۆلای کرد و ئامادەییی وەزارەتی نیشان دا بۆ هاوکاری و کاری هاوبەش، هاوکات هەوڵ و هەنگاوەکانی ماوه‌ی ڕابردووی کۆڵۆنێڵ مارکی بەرز نرخاند، كه هەوڵی بێوچانی دا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ریفۆرم لە وه‌زاره‌تی پێشمەرگە.
بۆ ئه‌مه‌ش گوتی: "وەکوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئەڵمانیای فیدراڵ دەکەین له هه‌ماهه‌نگیکردن و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان لە ڕێگەی ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته بۆ پێشمه‌رگه و دووپاتیشی كرده‌وه له به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆر و تیرۆریستان پێویسته هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه فراوانتر بكرێت".
دەوڵەتی ئەڵمانیای فیدراڵ له ماوه‌ی ڕابردوو لە ڕێگەی ڕاوێژكارانی سەربازییەوە له هه‌رێمی کوردستان كاری گرنگ و كاریگه‌ریان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه و گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسەی چاکسازی کردوە، هاوکات ئەو وڵاتە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان لە پێشخستنی کەرتی تەندرووستیی پێشمەرگەدا هەبووە.