Skip to the content

لەمیرەی گشتی سەربازیی کۆتایی بەدوو خولی جۆراوجۆر هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-رۆژی ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٣، لە بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی سەر بەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە ئامادەبوونی لیوا رەفعت عومەر، بەڕێوبەری میرەی گشتی و عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و مێجەر کاڕ، بەرپرسی تیمی هاوکارییەکان لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، مەراسیمی کۆتایی هاتنی دوو خولی جۆراوجۆری وەک خولی چەکی M240 و M249 و خولی کۆگاکردنی چەک و تەقەنی بۆ لیواکانی (٩-٨-٤)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

لەم خولانەدا ٢٢ پێشمەرگە بۆ ماوەی سێ هەفتە بە شێوەی پڕاکتیکی لەلایەن شارەزایان و راهێنەرانی بەئەزموون، مەشق و راهێنانیان لەسەر جۆری چەکەکان وشێوازی کۆگاکردنی چەک و تەقەمەنی پێکرا.

ئەو جۆرە خولانە لە چوارچێوەی بەرنامە و پرۆگرامێکی تایبەت لە رێگەی راوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشکەش بەپێشمەرگە دەکرێت.