Skip to the content

هێزەکانی پێشمەرگە بەشداریى هەڵمەتی چاندنی نەمام دەکەن

لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی جیاجیاى نەمام چاندن بەڕێوەدەچن و هێزەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەش لە هەڵمەتەکاندا بەشدارى دەکەن.

ڕۆژى ١٤ی ئاداری ٢٠٢٣، لە بارەگای میرەی گشتی، بە سەرپەرشتیی لیوا ڕوکن هۆشمەند ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و بە بەشداریی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، هەڵمەتێکی گشتی بۆ چاندنی نەمام بەڕێوە چوو.

لە هەڵمەتەکەدا چەندان نەمام لەو شوێنانە چێنران کە پێویستن و بەشێکن لە پڕۆسەی سەوزکردنی بارەگای میرەی گشتی، وەک یەکەیەکی گرنگ لە وەزارەتی پێشمەرگە.

چاندنی نەمام لە وەزارەتی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی پڕۆسەی هەڵمەتەکانی چاندنی نەمامە کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ سەوزکردنی بەشێکی زۆری ناوچەکانی کوردستان لە بەهاراندا بەڕێوە دەبرێن.