Skip to the content

ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هێزەکانی هۆڵەندا سەردانی بەڕێوبەرایەتیی چاکسازی کرد

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٣، عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەڵاح سدیق، بەڕێوبەری چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆلۆنێل کیسمار سێلیس، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی هۆلەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەو دیدارەدا بەڕێوەبەری چاکسازی تیشکی خستە سەر پڕۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کە یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پوختەیەکی کار و چالاکی و مێژووی بەڕێوبەرایەتیی چاکسازی باس کرد.

لە تەوەرەیەکی دیکەدا تیشک خرایە سەر ئەو پڕۆژانەی کە لەلایەن ڕاوێژکارانی هوڵەندی سەرپەرشتی دەکرێن وەک پرۆژەی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە، کە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە بابەتی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە و پڕۆژەی بەسەربازکردن لە وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت.

لە کۆتاییی دیدارەکەدا کۆلۆنێل کیس مارسێلیس پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەدەستهێنانی ئامانجی زیاتر خستە ڕوو.