جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە لەگەڵ بەرپڕسی ئیدارەی یەکە جیاوازەکانی وەزارەت کۆبوەوە
رۆژی ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣، لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارەو میرە لە دیوانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی لەگەڵ بەرپڕسانی ئیدارەی فرقەکان و یەکەکانی ناو دیوان و بەرپڕس و جێگری ئیدارەی لیواکانی پیادە و هێزەکانی پشیوانی(٢٫١) سەر بەوەزارەت ئەنجام دا.
لەو کۆبونەوەیەدا، باس لە چۆنیەتی راییکردنی کارو ئەرکە ئیدارییەکانی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە و چۆنیەتی گەیاندنی داواکاری و نوسراوەکانیان بۆ دیوانی وەزارەتی پيشمەرگە کرا.
هاوکات جێگری سەرۆکی ئەرکان بەپێویستی زانی لەکاتی جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان و لەپێناو کەمکردنەوەی ڕۆتین و زوو ڕایکردنی ئیشوکارە کارگێڕییەکانی ئەفسەر و پێشمەرگە، ئیدارەی بەش و یەکەکان سوود لە تەکنەلۆجیا و پێشکەوتنەکانی گەیاندن وەربگرن.