سەرۆکی ئەرکان فرقەی یەکی پیادەی بەسەرکردەوە
رۆژی چوارشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر،سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەیاوەری لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە سەردانی بارەگای فرقەی یەکی لە هەولێر کرد و لەلایەن لیوا روکن هۆگر سەلاحەدین، فەرماندەی فرقە و ئەفسەرانی روکنی فرقەوە پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەدا سەرۆکی ئەرکان لە بارەگای فرقەی یەکی پیادە لەگەڵ د.نەجات علی ،بەرپرسی یەکەی (٨٠)ی هێزی پێشمەرگە کۆبووەوە کە عیمد توانا صدیق، بەڕێوبەری ژمێریاری سەربازی ئامادەی بوو.
لەو سەردانەدا سەرۆکی ئەرکان لە بارەگای فرقەی یەکی پیادە لەگەڵ د.نەجات علی ،بەرپرسی یەکەی (٨٠)ی هێزی پێشمەرگە کۆبووەوە کە عیمد توانا صدیق، بەڕێوبەری ژمێریاری سەربازی ئامادەی بوو.
لەو دیدارەدا جەخت لە جێبەجێکردنی تەواوی برگە و بابەتەکانی پرۆژە یاسای چاکسازی لەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرایەوە بۆ تەواکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە مەشق و ڕاهێنان و ڕێکخستنەوەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی فرقەکان.
ئامانج لەسەردانەکەی سەرۆکی ئەرکان بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کاروباری ناوخۆی فرقەکان و جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان بە پێی دسپلینی سەربازی.
ئامانج لەسەردانەکەی سەرۆکی ئەرکان بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کاروباری ناوخۆی فرقەکان و جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان بە پێی دسپلینی سەربازی.
لەتەوەرێکی دیکەی سەردانەکەیدا سەرۆکی ئەرکان، بەشەکانی فرقەی بەسەرکردەوە و گفتوگۆی وردی لە گەڵ ستافی بەشەکان کرد و ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی نیشاندا.