شاندی کۆلێژی بەرگری نیشتمانی عێراق کۆتایان بەسەردانەکەیان هێنا
ئەمڕۆ ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣، دوای سەردانێکی پێنج رۆژە بۆهەرێمی کوردستان، شاندێکی کۆلێژی بەرگری نیشتمانی عێراقی، بە سەرۆکایەتی لیوا روکن ئەحمەد عمران عەبد، راگری کۆلێژی بەرگری نیشتیمانی عێراقی، کۆتاییان بە سەردانەکەیان هێنا.
شاندەکە لەلایەن لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان و لیوا روکن یوسف مامک، بەرپڕسی بنکەی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەش لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەڕێخران.