شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا ــ کوردستان سەردانی بەڕێوبەرایەتیی چاکسازیی کرد
![](/media/19668/viber_image_2023-05-10_20-14-51-877-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133282704390000000)
ڕۆژى چوارشەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣، لە بەشی فێربوونی زمان و تەکنەلۆجیای بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی، لیوا نەبەز سەڵاح، بەڕێوەبەری چاکسازی و عەقید سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەشی فێربوونی زمان پێشوازییان لە شاندێک کە پێکهاتبوون لە بەیان سامی عەبدولرەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا و دەیڤد تەفووری، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکا-کوردستان و زاک بازیان بەڕێوەبەری سەنتەری ڕووحیی ئەمریکی و عەقید سان بورن، ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمريکا لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
لەم دیدارەدا شاندەکە لەگەڵ فێرخوازانی زمانی ئینگلیزی کە لە ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە یەکە ئیدارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێک هاتبوون، گفتوگۆیان کرد و ئاشنا بوون بە شێوازی خوێندنیان و خەڵاتیان دابەش کرد. هەروەها شاندەکە پاڵپشتیی خۆیان بۆ هاوکاریکردنی بەشی فێربوونی زمان بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی پێشمەرگە و هاوکاریکردنی مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی دەربڕی.