لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی خولی مەشقی فەوجی ٣ی لیوای ١١ی پیادە کۆتاییهات
![](/media/19844/img_8047.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133290005330000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بەپێی پلان و بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و بە مەبەستی پەرەپێدان بە تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ١٨ی ئایاری ٢٠٢٣، لە بنکەی مەشقی پیادەی سلێمانی کۆتایی بە خولێکی مەشقی بنەڕەتی هات.
لە خولەکەدا ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەوجی ٣ی لیوای ١١ی پیادە بەشداربوون و بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو کە تیایدا بە شێوەیەکی زانستی سەربازی سەردمیانە و لەسەر تەکنیکی سەربازی نوێ مەشق و راهێنانیان پێدەکرێت.