وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی هاوپەیمان کۆبووەوە
ڕۆژى سێشەممە، ٢ی ئایاری ٢٠٢٣، عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، بە جیا پێشوازیی لە سێ شاندی سەربازیی وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە یەکەم دیداریدا، عەبدولخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە جەنەڕاڵ پیتەرس، جێگری فەرماندەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد؛ لەو دیدارەدا باس لە ڕەوشی هەنووکەییی پێشمەرگە و ئاستەنگ و لەمپەرەکانی بەردەم پڕۆسەی یەکگرتنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرا. جێگری فەرماندەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، ڕۆڵی پێشمەرگەی لە شەڕی دژی تیرۆر بەرز نرخاند و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە هاوپەیمانی ستراتیجی ناو برد و پاڵپشتیی هاوپەیمانان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
لە دیداری دووەمدا بریکاری وەزارەت پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ تیم جێنگینز، ڕاوێژکاری بەرگریی شانشینی یەکگرتوو و بەرپرسی بەشی سەربازیی کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر کرد، لەو دیدارەدا ڕەوشی سەربازیی هەرێمی کوردستان و عێراق خرایە بەر باس.
بەرپرسی بەشی سەربازیی کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر، ئاماژەی بەوە دا "لە داهاتوودا پڕۆژەی تازەیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت،" لە هەمان کاتدا شاندی میوان ستایشی هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیان لە بواری چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکان کرد؛ خۆشحاڵیی خۆشیان بە دەرکەوتنی نیشانەکانی سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی و پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرخستنی یەکجاریی پڕۆسەکە دەربڕی.
لە دیدرێکدا بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ تۆماس نیکۆلای کرد کە وەک فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکار بووە؛ ئامادەییی وەزارەتی نیشان دا بۆ هاوکاری و کاری هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێشخستن و سهركهوتنی پڕۆسهی ڕیفۆرم لە وهزارهتی پێشمەرگە.
هاوکات بریکاری وەزارەت ڕایگەیاند: "وەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان سوپاسی گهل و حكومهتی ئەڵمانیای فیدراڵ دەکەین له ههماههنگیکردن و هاوكارییه بهردهوامهكانیان لە ڕێگەی ڕاوێژكارانی سهربازیی ئهو وڵاته بۆ پێشمهرگه" و دووپاتیشی كردهوه له بهرانبهر مهترسییهكانی ئێستای تیرۆر و تیرۆریستان پێویسته هاوكاری و یارمهتییهكانی پێشمهرگه بۆ پاراستنی ئاسایش و سهقامگیریی ناوچهكه فراوانتر بکرێت.