پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەڕاسیۆنێکیان لەسنوری گەرمیان ئەنجامدا
ّڕۆژی شەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق، ئۆپەڕاسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەی بەرپرسیارەتی نێوانیان لە بۆشایی ئەمنی سنوری گەرمیان و خانەقین و خورماتوو ئەنجامدا.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق، بەوردی کێوماڵ و گەرانیان بۆ چەند ناوچەیەک لە سنوری گەرمیان، خانەقین و خورماتوو ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیواکانی پیادەی ( ٣، ٥ ،٩ ، ١٧)ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لیوای ٧٣١ی هێزەکانی(٧٠) و ئاسایشی گەرمیان بەشدارییان کرد.