Skip to the content

ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری لە خوێندنی کۆلێژی ئەرکاندا دەکەن

ڕۆژى ١٥ی ئایاری ٢٠٢٣، لە ژێر چاودێریی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی لیوا حافز محەمەد عەلی، ئەمینسڕی سەرۆکایەتیی ئەرکان، لیژنەی هەڵسەنگاندن لە وەزارەتی پێشمەرگە، تاقیکردنەوەی دەرچوون بۆ ژمارەیەک ئەفسەر لە یەکە جیاوازەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ وەرگرتن و خوێندنیان لە خولی ٨٤ی کۆلێژی ئەرکانی عێراق بەڕێوە چوو.

شایانی باسە پێشتر لە سەرۆکایەتیی ئەرکانەوە، ڕێکارەکانی وەرگرتن و خۆئامادەکردن بۆ ئەم تاقیکردنەوەیە، بۆ بەشداریی ژمارەیەک ئەفسەری هێزەکانی پێشمەرگە لە خولی ٨٤ی کۆلێژی ئەرکان لە عێراق خرایە ڕوو؛ وەرگرتن و هەڵسەنگاندنی ئەفسەران بە سەرپەرشتیی ئەمینسڕی سەرۆکایەتیی ئەرکان و لیژنەیەکی پسپۆڕ لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ خوێندن لە کۆلێژی ناوبراو ئەنجام دراوە.