Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە جێگری فەرماندەی دەستەی ڕاوێژکاران کرد

ڕۆژی دووشەممە، ۱ی ئایاری ۲٠۲۳ لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیی لە جەنەڕاڵ پیتەرس، جێگری فەرماندەی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان و دووپات لە هەماهەنگیی نێوانیان کرایەوە.

هەروەها جەخت لە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا کرایەوە کە پێشتر لەنێوان هەردوو لا ئیمزا کرابوو.

هاوکات گفتوگۆ لەبارەی تەواوکردنی هەموو ئەو پڕۆگرامانە کرا کە وەزارەتی پێشمەرگە لە بواری چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزەکان و بوارەکانی تر دایڕشتووە.