Skip to the content

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە شاندێکی سەربازیی شانشینی بەریتانیا کرد

ڕۆژى یەکشەممە، ٧ی ئایاری ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی شانشینی بەریتانیا کرد کە پێکهاتبوون لە جەنڕاڵ ئیدوارد ساندرای، بەرپرسی پاشکۆی سەربازیی ئەو وڵاتە لە عێراق و کۆڵۆنێڵ تیم جینکینس، ڕاوێژکاری سەربازی.

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای بەریتانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوانیان کرایەوە.